لەخۆرئاوای موسڵ 34 تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 9-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع عەمید روكن حەمەد نامس فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: لە خۆرئاوای موسڵ شانەیەكی تیرۆریستیان دەستگیر كردووە. نامس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: هێزە ئەمنیەەكان 34 تیرۆریستی داعش كە دانیشتوی ناوچەی تەنك بوون دەستگیر كردووە، دەستگیركردنەكەش بە پێی ئەو زانیارییە هەواڵگریانە بوون كە بەدەستیان گەیشتووە، رونیشیكردەوە هێزەكانیان گەمارۆی ئەو ناوچەیەیان داوە و سەرجەمیان دەستگیر كردوون. فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا وتیشی ئەو تۆرۆریستانە دوای دەستگیركردنیان بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا گوازراونەتەوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا.