یه‌حیا ره‌سوڵ:ده‌ستگیركردنى 8 تیرۆرست له‌ ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منیدا

ئەمنی
  • 11-04-2022, 21:15
  • +A -A

    به‌غداـINA   
    لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆدووشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى 8 تیرۆرست له‌ ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منیدا  له‌ سێ پارێزگا راگه‌یاند.
    ره‌سوڵ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"به‌پێى رێنماییه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان و بۆ ته‌واوكردنى زنجیره‌ى پاكژكردنه‌وه‌ى شاروشارۆچكه‌كان له‌ پاشماوه‌كانى داعش ،ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر توانى ئه‌ركێك له‌ پارێزگاى ئه‌نبار جێبه‌جێ بكات له‌ ئاكامدا 3 تیرۆرستى سه‌ر به‌چه‌ته‌كانى داعش ده‌ستگیربكات".
    ره‌سوڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"له‌ ئه‌ركێكى تردا پاڵه‌وانانمان له‌ پارێزگاى كه‌ركوك توانیان دوو گه‌وره‌ تیرۆرست له‌ كاتێكى پێوانه‌یدا ده‌ستگیربكه‌ن".
    وتیشى"به‌هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دژه‌ تیرۆرى هه‌ولێر توانرا دوو تیرۆرستى داواكراو بۆ دادگا ده‌ستگیربكه‌ن".
    له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ توانى سه‌ركرده‌یه‌كى داعش ده‌ستگیربكات دواتر زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆرسته‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌".