كازمی: ئەركمان گرنگیدانە بە بریندارەكانی دەزگا ئەمنییەكان

ئەمنی
  • 11-04-2022, 17:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە تەئكیدیكردەوە كەئەركی حكومەتە چاودێری بریندارەكانی هێزە ئەمنییەكانی بكات.
    لە راگەینداروێكدا كە لە لایەن نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانەوە هاتووە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  دەستی كەوت تیدا هاتووە : كازمی پێشواوی كرد لە لیوای برینداركراو قاسم عەلی حەمید عەنبەگی بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری دیالەی كە چەند ساڵێك پێش ئێستا لە ئەركدا و لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دژ تیرۆرستان بەسەختی بریندار بوو .
    سەرۆك وەزیران ستایشی ئەو هەڵوێستە بوێرانە و ئەدای دیاری لیوا قاسم عەنبەگی كرد و جەختیكردەوە كە "  ئەم جۆرە هەڵوێستانە لە چاوەڕوانی پاڵەوانانی هێزە چەكدارەكانی ئێمە دەكرێت و تیرۆرن و شوێنپێی پاشماوەكانی ناهێڵنەوە.
    وتیشی: "ئەركی حكومەتە گرنگی بەو قارەمانە بریندارانە بدات كە لە كاتی بەرگریكردن لە گەلەكەیان و كیانیان بەخشی بە وڵاتەكەی یەكپارچەی گەل و نشتمانیان .
    سەرۆك وەزیران  بۆ ڕێزلێنان لە لیوای برینداركراو قاسم عەنبەكی دابینكردنی ئەو ئاسانكاریانەی كە بۆی داواكراوە دەركرا.
    لیوا قاسم عەنبەگی لە ساڵی ٢٠١٦ لەكاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی مەیدانیدا بۆ راونانی تیرۆریستان و ڕێگریكردنیان لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە سەختی برینداربووە.