كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی نەجەف: 246 كاندید بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كێبركێ لەسەر 12 كورسی پارێزگای نەجەف دەكەن

  • 4-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەجەف – ا ه ع نوسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە نەجەف، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: ژمارەی ئەو كورسیانەی بۆ پارێزگای نەجەف تەرخانكراوە (12) كورسییە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵی 2018. لای خۆیەوە عادل عیدان بەرێوەبەری گشتی نوسینگەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە نەجەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: ژمارەی ئەو كورسیانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پارێزگای نەجەف تەرخانكراوە (12) كورسیە، وتیشی 8 هاوپەیمانی و 7 پارتی سیاسی كێبركێ لەسەر ئەو كورسیانە دەكەن. رونیشیكردەوە ژمارەی كاندیدەكان لەو پارێزگایە گەشتوەتە 246 كاندید كە 66 یان ژنن، ئەوەش لە كاتێكدایە ژمارەی ئەو كاندیدانەی هەڵگری بڕوانامەی دكتۆران 30 كاندیدە و ماجستێر 18 كاندید و بەكالۆریۆس 175 كاندید و دیبلۆم 13 كاندید و هەڵگری بڕوانامەی ئامادەییش 10 كاندید. عیدان هاوپەیمانی و پارتەسیاسی و كاندیدەكانیشی هاندا پابەند بن بە رێنمایی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە دەركراوە كە بڕیارە رۆژی 10ی مانگی نیسان دەستپێبكات.