جەعفەری ستایشی رۆڵی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات لەیەكخستنی نێودەوڵەتی بۆ هاوكاریكردنی عێراق

  • 4-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە، ئەمرۆ یەك شەممە، ستایشی رۆڵی نەتەوەیەكگرتوەكانی كرد لەیەكخستنی نێودەوڵەتی بۆ هاوكاریكردنی عێراق، تەئكیدیشیكردەوە سەركەوتنەكانی عێراق بەسەر تیرۆریستانی داعش بە هەوڵی رۆڵەكانی و هاوكاری نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتی و وڵاتە دۆستەكان بەدیهات. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: ئیبراهیم جەعفەری پێشوازی كرد لە یان كۆبیتش نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق، لە دیدارێكدا تاوتوێی گۆڕانكاریە ئەمنی و سیاسیەكانی سەر گۆڕەپانی عێراق كرا، لەگەڵ پشتیوانییە نێودەوڵەتییەكان و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. لای خۆیەوە جەعفەری تەئكیدیكردەوە سەركەوتنی عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر بە هەوڵی رۆڵەكانی و پشتیوانی نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و وڵاتانی دۆست بەدیهات، عێراقیش سورە لەسەر دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش و پتەوكردنی گفتوگۆ و هەماهەنگی سیاسی لەنێوان وڵاتانی ناوچەكەدا. وتیشی هەڵبژاردن یەكێك لە وێستگەكانی پرۆسەی دیموكراتی و سەركەوتنیشی، پرۆسەی سیاسی عێراق بەرو پێش دەبات. لای خۆیەوە نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند ئەنجومەنی ئاسایش وەك خاڵێكی پرشنگدار تەماشای عێراق دەكات لە ناوچەكەدا دوای سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعش و ئەو گیانفیداییانەی عێراقیەكانیش لە شەڕی دژ بە داعش پێشكەشی كرد، وتیشی نەتەوەیەكگرتوەكان بەردەوامدەبێت لەسەر جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی لە پشتیوانیكردن لە عێراق بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەی ئابوری.