عەبادی لەگەڵ سەرۆكی كۆمپانیای لوك ئۆیل تاوتوێی پرۆژەكانیان دەكات كە لە عێراق ئەنجامیانداوە

  • 4-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ یەك شەممە، لەگەڵ فاگیت كبیرۆڤ سەرۆكی كۆمپانیای لوك ئۆیل تاوتوێی پرۆژەكانی ئەو كۆمپانیایەیان كرد كە لە عێراق ئەنجامیان داوە، لەگەڵ كاركردنیان لە پرۆژەی گێلگەی قرنە /2 ی نەوتی لە پارێزگای بەسرە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەیك بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند: عەبادی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە فاگیت كبیرۆڤ سەرۆكی كۆمپانیای لوك ئۆیل و وەفدی هاورێی، لە دیدارێكدا تاوتوێی پرۆژەكانی ئەو كۆمپانیایە كرا كە لە عێراق ئەنجامی داوە، لەگەڵ كاركردنیان لە پرۆژەی گێلگەی قرنە /2 ی نەوتی لە پارێزگای بەسرە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لە بواری غازدا و رەخساندنی هەلی كار بۆ هاوڵاتیان.