وەزارەتی ناوخۆ: 188 بازرگان دەستگیركراوە كە بازایان قۆرغكردووە

ئەمنی
  • 6-04-2022, 11:29
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند" (188 ) بازرگان دەستگیركراوە كە بازایان قۆرغكردووە.
    لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆ لە كونگرەیەكی رۆژنامەونیدا كەئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو رایگەیاند: ١٣٥٠ جولە لە نێو بازاڕەكاندا ئەنجام دراوە بەمەبەستی چاودێری كردنی نرخی شتومەك لە بازارەكانی هەموو پارێزگاكاندا. (188 ) بازرگان دەستگیركراوە كە بازایان قۆرغكردووە.لەگەڵ 100 حاڵەتی فێلكردنی بازرگانی ئاشكرا كرا.
    وتیشی: "هەروەها ١٠٥ كارگەی بێ مۆڵەت دەستیان بەسەردا گیراوە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕۆڵیان هەبووە لە كۆنتڕۆڵكردنی نەهێشتنی كاری قاچاخێتیدا.