50 لەسەد داشكاندنی نرخی كارەبا بۆ فڕنەكانی نان لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

ناوخۆ
  • 5-04-2022, 20:14
  • +A -A

    هەولێر - INA

    مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا، بە رێژەی %50 داشكان بۆ نرخی كرێی كارەبای فڕنەكانی نانەواخانەكان لە هەرێمی كوردستان بكرێت.
    نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوی كەوت بە نوێنەرانی فڕن و نانەوخانەكان و دوای ئەوە دیدارەیش بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا 50% و سەرۆكی حكومەت بەدواداچوونی بۆ كێشە و داواكاریی فڕن و نانەواخانەكان كرد،لەو كێشانەیش گران بوونی نرخی ئاراد.