خوێندنی باڵا ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندی باڵا درێژدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 3-04-2022, 19:17
  • +A -A

    بەغداد – INA
    وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا  بۆ 17ی نیسان درێژكراوەتەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە راگەیاند: بۆ تەواوكردنی پێداویستیەكانی پێشكەشكارانی خوێندنی باڵا كە ژمارەیان گەیشتوەتە زیاتر لە 50 هەزار خوێندكار بۆ دبلۆمی باڵاو  ماستەر و دكتۆرا , بە لەبەرچاوگرتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان, وەزارەتی خوێندی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن تا رۆژی یەكشەممە 17ی نیسانی ئەمساڵا, هەروەها درێژكردنەوەی ئاستی رێكارەكانی وردبینی تا رۆژی 24ی ئەم مانگە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تاقیكردنەوەی پێشبڕكێ‌ بۆ وەرگرتنی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی 2022/2023 بۆ پسپۆڕییەكانی پزیشكی و ئەندازیاری رۆژی 16/5/2022 دەكرێت و هەروەها بۆ پسپۆڕییەكانی زانستی و زانستی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری و زانستی بەڕێوەبردن و ئابوری رۆژی 17/5/2022 دەكرێت و دواینیشیان بۆ پسپۆڕییەكانی زانستە مرۆڤایەتییەكان رۆژی 18/5/2022 دەكرێت.