وەزارەتی تەندروستی فۆرمی ئەلیكترۆنی دابەش دەكات بەسەر كارمەندانی پزیشكی و تەندروستی و پەرستاری

ناوخۆ
  • 3-04-2022, 11:23
  • +A -A

    بەغدـINA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەكشەممە دەستپێكردنی فۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ دابەشكردنی دەرچوانی كارمەندانی پزیشكی و تەندروستی و پەرستاری ساڵی خوێندنی 2020-2021ی ڕاگەیاند.
    وەزارەتی تەندروستی لە راگەیندراوێكد كو كۆپیەكی دەستی  ئاژانسی هەواڵی عێراقی تیدا هاتووە كە: "بەشی پلاندانان سەر بەوەزارەتی تەندروستی، دەستپێكردنی فۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ دابەشكردنی كارمەندانی پزیشكی و تەندروستی و پەرستاری لە دەرچووانی  ساڵی خوێندنی 2020-2021ی بەهەردوو خولەكەیەوە یەكەم و دووەمی ڕاگەیاند .
    هەروەها وتیشی: "لینكی ئەو فۆرمەی كە لە خوارەوە دانراوە تایبەتە بە دەرچووانی كۆلێژەكانی (پزیشكی ددان)ە
    http://iqmohserv.net/dentists_al_2022
    وتیشی  : لینكە ئەلكترۆنییەكانی تر كە ماونەتەوە بۆ فۆرمی داواكارییە دەرچووەكان بە نۆرە و لە لەكاتێكی تردا ڕادەگەیەنین