ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌كان و قاچاغچی چه‌ك له‌ئه‌نبار

ناوخۆ
  • 2-04-2022, 18:32
  • +A -A

    ئەنبار / INA

    ڕۆژی شەممە ، خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، دوو قاچاخچی مادەی هۆشبەر کە 23 هەزار حەبی مادە هۆشبەریان لە ناو پێستی کاور حەشاردابوو و لەگەڵ قاچاخچییەکی چەک لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکراون.
    لە درێژەی کارەکانی  کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی  بۆ رێگریکردن لە قاچاخچیەتی و دزی لەو ناوچانە.
    لەدوو ئۆپەراسیۆنی جیاشدا کە لەقەزای قەیم ئەنجام درا، ھێزەکان  توانیویانە دوو گومانلێکراوی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر دەستگیربکەن کە 23 هەزار حەبی مادەی هۆشبەری لەناو پێستی کاور حەشاردابو لەگەڵ  دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت.
    ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەرکەوتوودا قاچاخچییەکی چەک دەستگیرکرا کە  هەوڵیدا وە بە 10 تفەنگی کڵاشینکۆف بچێتە ناو خاکی عێراقەوە"