كەركوك؛ سبەینێ بۆ پێکهاتەی مەسیحی دەكرێتە پشوو

ناوخۆ
  • 30-03-2022, 12:22
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە بۆ پێکهاتەی مەسیحی دەوامی فەرمی بكرێت بە پشوو.
    ئیدارەی کەرکوک لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە بۆ پێکهاتەی مەسیحی (كلدو ئاشوری) لە فەرمانگەكانی پارێزگاكەدا بكرێت بەپشوو.
    ئاشكراشیكرد: بڕیارەکە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (ئاکیتۆ)ەوە دراوە.