نه‌جه‌ف: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر 30 كیلۆگرام له‌مادده‌ی كریستاڵ

ئەمنی
  • 29-03-2022, 21:49
  • +A -A

    به‌غدادـ INA 


    ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆلینه‌وه‌كانی ئیتیحادی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ راگه‌یاند ده‌ست به‌سه‌ر 30 كیلۆگرام له‌مادده‌ی كریستاڵ گرتووه‌ له‌پارێزگای نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف. 

    ئاژانسی هه‌واڵگیری و لێكۆلینه‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ( (INA كه‌تووه‌ راگه‌یاند" له‌چوار چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌واڵگیریدا و به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگیری ورد له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌هاوكارانه‌وه‌ كه‌رێژه‌یه‌كی زۆری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ژێر زه‌وی دا هه‌یه‌، ده‌م ولده‌ست تیمێكی كاری تایبه‌ت له‌تیمه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگیری پێكهێنرا و گه‌یشتنه‌ شوێنی دیاریكراو، وده‌ستیان به‌سه‌ر 30 كیلۆ ونیو له‌مادده‌ی كریستاڵی هۆشبه‌ردا گرت كه‌له‌ناو كیس له‌ژێر زه‌وی شاردرابوونه‌وه‌ له‌ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ ته‌كیدی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و مادده‌ی ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌ پارێزراوه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی به‌ده‌ستی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند و په‌یوه‌ندیدار.