ناوەرۆکی کۆبوونەوەی کازمی لەگەڵ چوار سەرکردەی عەرەبی

سیاسی
  • 25-03-2022, 17:32
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    سەرۆک وەزیرانی عێراقدمستەفا کازمی ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ هەر یەک لەعەبدولڵای دووەم پاشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری میسر و محەمەد زاید ئاڵ نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و تورکی محەمەد فەهد عەبدولعەزیز ئەندامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عەرەبستانی  سعودی لەئوردن کۆبووە و باسی لەبەهێزکردنی کلری هاوبەشی عەرەبی لەبوارە جیاجیاکاندا کرد.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردووە راگەیاندووە کە کازمی ئەمڕۆلەسەر داوای فەرمی پاشای ئوردن عەبدولڵای دووەم سەردانی ئوردنی کردووە. ولەگەڵ پاشا عەبدولڵاه باسی پەیوەندی دوو قۆڵی و چۆنیەتی بەهێزکردنی میکانیزمی کارکردنی هاوبەش لەبوارە جیاجیکاندا کردووە. 
    هەروەها باسیان دواپێشهاتەکانی قەیرانی جیهانی کردووە و رەنگدانەوەکانی و چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی تەحدایەکانی پێش ئاسایشی خۆراک بەرێگای هەماهەنگیەکی باش لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە، کەئامانج بەرجەستەکردنی بەرژەوەندی گەلەکانیان بێت.
    هەروەها بەیاننامە ئەوەشی وتووە کە دیدارەکە لەعەقەبەی ئوردن بووە وتێدا هەر یەک لە پاشای ئوردن عەبولڵای دووەم و سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆک وەزیرانی عێرق مستەفا کازمی و جێنشینی ئەبوزەبی وجێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئیمارات محەمەد زاید ئاڵ نەهیان و وەزیری دەوڵەتی سعودیە ئەمیر تورکی محمەمەد فەهد بەشدابوون.
    لەم دیدارەدا کاری هاوبەش لەبواری جیا بەتایبەتی لەکەمکردنەوەی کاریگەری قەیرانی ئابووری لەسەر ئاساسشی خۆراک لەگەڵ بەرفراوانکردنی هاوکاری ئابووری وزیاتر کردنی ئالوگۆڕکردنی بازرگانی بەشێوەیەک کەلەبەرژەوەندی گەلانی برادا بێت باسکراون.
    هەوەها ئاماژە بەوەش کردووە کە لەم دیدارەدا باس لەقەیرانە نێودەوڵەتی وهەرێنایەتییەکان و زیاتر بەگەڕ خستنی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە چارەسەری لەپێناو ئارامی سەقامگیری ناوچەکە باسکراوە.