ئەمڕۆ فوتساڵی عێراق لە یارییەكی دۆستانە بەرانبەر لوبنان یاری دەكات

وەرزش
  • 24-03-2022, 10:15
  • +A -A

    به‌غداد- INA


    هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق  ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 24-3-2022لە یارییەكی دۆستانە بەرامبەر لوبنان یاری دەكات،وەك بەشێك لەئامادەكارییەكانی بۆ بەشداریكردنی پاڵاوتنی  جامی ئاسیا كە مانگی داهاتوو لە ئیمارات بەڕێوەبچێت

    هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق  گەیشتنی بەیروت لەوڵاتی ئێران دووەم یەكەی ڕاهێنانی خۆی ئەنجامدا بۆ ئەوەی بچێتەناو كامپێكی  مەشق وڕاهێنانی هەفتەیی پێش ئەوەی ئیمارات بەجێبهێڵێت بۆ پاڵاوتنی ئاسیا،

    ماوەی ئامادەكارییەكەی ئێستای هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق لە بەیروت ئەنجامدانی دوو یاری تاقیكردنەوەیی بەرامبەر هەڵبژاردەی لوبنان لەخۆدەگرێت بەئامانجی دیاریكردنی ئامادەیی تەكنیكی و جەستەیی یاریزانان بۆ مافی كیشوەری داهاتوو.

    ستافی تەكنیكی  هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق بەڕابەرایەتی راهێنەری ئێرانی  (محەمەد نازم) ئاواتەخوازن سوود لەكەمپی ڕاهێنان وەربگرن بە ئەنجامدانی یارییەكانی و تاقیكردنەوەی توانای یاریزانەكان و وەڵامدانەوەیان بۆ بەرنامەی ئامادەسازی كە لەلایەن ستافی مەشق و ڕاهێنانەوە،كە رێگایەكی گونجاو بدۆزنەوە و پشتی پێببەستن بۆ یارییە فەرمییەكان.