لەچەند پارێزگایەك 8 تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 16-03-2022, 13:33
  • +A -A

    بەغداد – INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند: 8 تیرۆریستی داعش لە 6 پارێزگادا دەستگیركران.
    لیوا یەحیا رەسوڵ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە, دەڵێت: لەرێی زانیارییە هەواڵگرییەكانەوە  توانراوە 8 تیرۆریستی داعش لە 6 پارێزگادا دەستگیربكرێن، وتیشی: دوو لە تیرۆریستەكان لە بەغداد دەستگیركراون ، رونیشیكردەوە: لە چەند ئۆپراسیۆنێكی جیادا لە( فەلوجەی ئەنبار، شەرقات لە سەڵاحەدین، دیالە، حەویجە لە كەركوك) تونرا  4 تیرۆریست دەستگیربكرێن.
    ئاشكراشیكرد: بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان دوو كەسی لایەنگری داعشی تیرۆریست دەستگیركران.