وەزارەتی کار لەسەر قەرزی بچوك رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 13-03-2022, 13:20
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق سەبارەت بە قەرزی بازرگانی بچووک ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەكاتەوە.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمڵایەتی نەجم عەقابی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: زیاتر لەساڵێک لەمەوبەر وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەرگای بۆ پێشكەشكردنی قەرزی بازرگانی بچووک کردەوەو وتیشی: زیاتر لە 225 هەزار هاووڵاتی داوای قەرزیانکردووە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەهۆی كەمی یاخود نەبونی دابیننەكردنی پارەوە، وەزارەتەكەیان پێنج وەجبە قەرزی دابەشكردوە، وتیشی: پێشتر وەزارەتەکە ژەمێکی قەرزی دەستپێکردووە بەهۆی پشتبەستنی بەوەرگرتنەوەی قەرزەكانی پێشوو.
    رونیشیكردەوە: وەزارەتەکەیان داوای بەهێزکردنی سندوقی قەرزی بازرگانی بچووکی کردووە لە رێی بەدابینكردنی پارەوە.