لەبۆردومانێكدا دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە دیالە تەقێنرانەوە

ئەمنی
  • 1-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای دیالە رایگەیاند: لە بۆردومانێكدا دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە باكوری خۆرهەڵاتی پارێزگای دیالە تەقێنرانەوە. فەریق روكن مەزهەر عەزاوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، فرۆكە جەنگیەكانی عێراق بۆردومانی دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە باكوری خۆرهەڵاتی دیالە كردووە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەو بۆردومانەدا 2 حەشارگە و 3 مەكاینی تیرۆریستانی داعش تەقێنراونەتەوە.