وەزارەتی تەندروستی 366 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 12-03-2022, 17:20
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    وەزارەتی تەندروستی 366حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا تۆماردەکات.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆناڕاگه‌یاند.
    ‏‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 366 توشبوو بووه‌،1123 چاکبونەوەش تۆماردەکات ".
    ‏‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  3 حاڵه‌ته‌".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 5229 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.