بەدواداچون - INA
ڤیکتۆریا نولاندی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: هێڵی بۆری نۆرد ستریم دوو کە ڕووسیا دەبەستێتەوە بە ئەڵمانیاوە، بە ئامانجی سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا لەلایەن بەرلین و واشنتۆنەوە لە وەڵامی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا " مردووە" و فرسەتی زیندوكردنەوەی نەماوە.
نولاند لە میانەی بەشداریكردنی لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا وتی: پێموایە نۆرد ستریم 2 ئێستا مردووە.
ئاماژەی ئەوەشكرد: ئەوە پارچەیەکی گەورەی کانزاییە لە دەریادا و پێموانییە بتوانرێت زیندووی بکرێتەوە.
نولاند لە وەڵامی سیناتۆرێکی کۆمارییدا کە داوایکرد سزاکانی ئەمریکا هەمیشەیی بێت، جەختی لەوە کردەوە کە بۆرییەکە کارناکات.