نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیاری ناردنی شاندێك بۆ دەرکەوتنی ڕاستی شەڕی ئۆكرانیا دەنێرێت

جیهانی
  • 4-03-2022, 13:59
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ هەینی بەزۆرینەی دەنگیدا بەلێكۆڵینەوە لەپێشێلكارییەكانی شەڕی ئۆكرانیا.
    وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لەكاتی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەكانی سەر ئۆكرانیادا هێزە چەكدارەكانیان توانیان  1812 پێگەی سەربازیان تێكشكاندووە،گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیگۆر كۆناشێنكۆڤـ گوتی ئامانجە تێكشكێنراوەكان بریتین لە 65 بنكەی فەرماندەیی و پەیوەندییەكانی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا و 56 ئێس-300 سیستەمی موشەكی دژەفڕۆكە و بۆك ئێم-1 و 59 وێستگەی ڕادار،وتیشی: هەروەها 49 فڕۆكە لەسەر زەوی كرانە ئامانج و 13 فڕۆكە و 635 تانك و زرێپۆشەكانی تر و 67 موشەك و 252 تۆپ و هاوەن و 442 یەكەی ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت و 54 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.


    سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی