ناتۆ بۆردومانی روسیا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی ئۆكرانیا ئیدانەدەكات

جیهانی
  • 4-03-2022, 13:30
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئیدانەی بۆردومانی ڕوسیای کرد بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپوریجیا لە باشوری ئۆکرانیا و داوایكرد کۆتایی بە شەڕەکە بهێنرێت.
    ستۆلتنبێرگ لە ڕۆژی نۆیەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ، رایگەیاند: هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمی، سروشتی "بێباکی"ئەم جەنگە دەردەخات و پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت.
    دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا دەڵێن: تانکەكانی ڕووسیا شەوی پێنج شەممە وێستگەی زاپوریجیای کردە ئامانج و بینایەکی مەشق و تاقیگەی سوتاند، بەڵام هیچ دزەكردنێكی تیشک نەبینراوە. 


    سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی