هەواڵگیری سەربازی:دەستگیرکردنی 3تیرۆرست لە دەشتی نەینەوا

ئەمنی
  • 2-03-2022, 17:37
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    هەواڵگیری سەربازی سەر بەوەزارەتی بەرگری ،ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی لە دەشتی نەینەوا راگەیاند.
    له راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوە رایگەیاند:"بەپێی زانیارییە وردەکانی بەشی هەواڵگریی فیرقەی16، مەفرەزەکانی هۆبەی  هاوکاری فەوجی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی 3ی نەینەوا توانیان سێ تیرۆریست لە بازگەی شەهید سەبهان لە دەشتی نەینەوا دەستگیر بکەن".
    ئاماژەی بەوەکرد"دەستگیرکراون لەلایەن دادوەرییەوە داواکراون بەپێی ماددەی چواری تیرۆر،دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی لایەنی پەیوەندی دارکران".