سەرۆك بەرهەم و یاریدەدەری سەرۆك ئێران تاوتوێی كاراكردنی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنەكانی نێوان بەغدا و تاران دەكەن

سیاسی
  • 2-03-2022, 12:45
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئەمیر حوسێن قازیزادە هاشمی، یاریدەدەری سەرۆكی ئێران و سەرۆكی دەزگای شەهیدانی ئێران  كرد و گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە رایگەیاند:"لە سەرەتای دیدارەكەدا ئەمیر حوسێن قازیزادە سڵاوی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی ئێرانی گەیاندە سەرۆك بەرهەم، هەروەها سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی ئاڕاستەی سەرۆك كۆماری ئێران كرد،هەر لەدیدارەكەدا جەختكرایەوە لە پێویستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارە جیاجیاكان و ئاڵوگۆڕكردنی شارەزا و ئەزموونەكان و كاراكردنی لێكتێگەیشتن و رێككەوتننامەكانی نێوان هەردوولا لەبوارە جیاجیاكاندا لەرێگەی پلان و وەبەرهێنان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.
    لەلای خۆیەوە ئەمیر حوسێن قازیزادە، جەختیكردەوە لەسەر پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق لەبوارە جیاجیاكان و پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی دووقۆڵی لەنێوان هەردوو وڵات، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست بكات.