وەزارەتی نەوت: داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بوە

ئابوری
  • 1-03-2022, 12:40
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: داهاتی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی شوباتى رابردوو زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە.
    نوسینگەی  راگەیاندنی وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیەكدا کە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، ڕایگەیاند: بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە مانگی شوباتى رابردوو بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (92) ملیۆن و (790) هەزار و (173) بەرمیل بوە، بە داهاتی 8,54 ملیار دۆلار.
     ئاشكراشیكردوە: کۆی گشتی نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ مانگی شوبات لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 91 ملیۆن و 314 هەزار و (828) بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە  1 ملیۆن و 475 هەزار و 345 بەرمیل بووە.
    وەزارەتی نەوت رونیشیكردەوە: تێکڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێک 92,083 دۆلار بوە.