خۆرهەڵاتی ئەوروپا ... فەرەنسا 9500 سەرباز بڵاودەكاتەوە

جیهانی
  • 27-02-2022, 08:00
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA
    فەرەنسا زیاتر لە 9500 سەرباز لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەوروپا بڵاودەكاتەوە، كە وەك بەشێك لە جوڵەكان بۆ وەڵامدانەوەی روسیا لە ئامادەباشیدان.
    دەستەی ئەركانی سوپای فەرەنسا ڕایانگەیاند: زیاتر لە 1500 سەربازی فەرەنسی کە ڕاستەوخۆ بەشداری لە ئەرکەکاندا دەكەن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ناتۆ لە لایەنی خۆرهەڵاتەوە.
    وتیشی: 500 سەرباز لە ڕۆمانیا بڵاو دەکرێنەوە، جگە لەو 300 سەربازەی كە ئێستا لە ئیستۆنیان.
    رونیشیكردەوە: ٦٠٠ سەرباز لە فەڕەنسا کۆکراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی گەشت لەسەر پۆڵەندا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە 24ی شوباتەوە فەڕەنسا بە دوو ئەرکەوە لە ڕۆژێکدا بەشداری بەرگری لە ئاسمانەکانی پۆڵەندا دەکات.
    ئاشكراشیكرد: نزیکەی 8000 سەربازی فەرەنسی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان وەک بەشێک لە هێزی کاردانەوە خێرای ناتۆ.