وڵاتانی جی 7 سەبارەت بە دۆخی ئۆكرانیا كۆدەبنەوە

جیهانی
  • 27-02-2022, 08:30
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA
    وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جی 7 سەبارەت بە دۆخی ئۆكرانیا كۆدەبنەوە.
    یوشیماسا هایاشی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی جی 7 بارودۆخی ئۆکرانیا و ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی ڕوسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە تاوتوێدەکەن.
    وتیشی: وڵاتانی جی 7 بەهاكانیان هاوبەشە و دەبێت بەردەوام بن لە هەماهەنگی نزیک سەبارەت بە بارودۆخی ئۆکرانیا.