شتاینمایەر بە سەرۆکی ئەڵمانیا بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژێردرایه‌وه‌

جیهانی
  • 13-02-2022, 16:48
  • +A -A

    به‌دواداچون-(INA)
    ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی فیدڕاڵی ئەڵمانیا کۆبوەوە و بەزۆرینەی 1045 دەنگ لەکۆی 1437 ئەندامی ئەنجومەنەکە، فرانک واڵتەر شتاینمایەری بە سەرۆکی ئەڵمانیا بۆ پێنج ساڵی دیکە هەڵبژاردەوە.
    ئەنجومەنی فیدڕاڵی ئەڵمانیا کە ئەنجومەنێکی تایبەتمەندە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەڵمانیا و پێکهاتوە لە ئەندامانی پەرلەمان، نوێنەری ویلایەتەکان و چەندین کەسایەتی دیکە کە بەگوێرەی دەستور دیاریکراون، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
    لەکۆبونەوەکەدا بەزۆرینەی 1045 دەنگ لەکۆی 1437 ئەندام، ئەنجومەنی فیدڕاڵی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر شتاینمایەری بە سەرۆکی وڵات بۆ خولی دوەم هەڵبژاردەوە کە ماوەکەی پێنج ساڵە.