ئه‌عره‌جى: 20 تیرۆریستی مەترسیدار لە حەسەكە هەڵاتوون

سیاسی
  • 10-02-2022, 14:39
  • +A -A

    به‌غدا-(INA) 
    قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند 20 تیرۆریستی مەترسیدار لە گرتووخانەی غوێران لە حەسەكە هەڵاتوون،وڤیلێ ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا رایگه‌یاند یەكێتیی ئەوروپا پێنج ملیۆن یۆرۆی تەرخانكردووە بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانە عێراقییانەی بەهۆی تیرۆرەوە زەرەرمەندبوون.
    ئه‌عره‌جى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی لەگەڵ ڤیلێ ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كۆبووەتەوە"، ئەعرەجی داوای لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە هاوڵاتییانیان لە كامپی هۆل (شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێك لە چەكدارانی داعش و كەسوكاریان لە ڕۆژئاوای كوردستان) بكشێننەوە و بیانبەنەوە وڵاتەكانی خۆیان.
    لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ ڤیلێ ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق نیگەرانیی وڵاتەكەی نیشانداوە لە مەترسیی داعشەكانی سوریا و ڕایگەیاندووە، “20 تیرۆریستی مەترسیدار لە گرتووخانەی غوێران لە حەسەكە هەڵاتوون”.
    ڤیلێ ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتانی یەكێتییەكەی بۆ عێراق دوپاتكردووەتەوە و هانی عێراقییەكانی داوە پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەت و ناڕەزایەتیی خۆی نیشانداوە لە هەر دەستوەردانێكی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا.
    ڤاریۆلا ڕایگەیاندووە، یەكێتیی ئەوروپا پێنج ملیۆن یۆرۆی تەرخانكردووە بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانە عێراقییانەی بەهۆی تیرۆرەوە زەرەرمەندبوون.