وه‌زاره‌تى تەندروستی: 5285 حاڵەتی توشبوون به‌كۆڕۆنا و 27 گیان له‌ ده‌ستدانیش تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 7-02-2022, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)

    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ دووشەممە دۆخی پەتای كۆرۆنای لە سەرانسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.
    وەزارەتى ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: 5285 حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا  و 6881 چاكبونه‌وه‌ش تۆماركراوه‌".
    ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێر 27 حاڵەتی گیان له‌ده‌ستدان  لەسەرانسەری وڵاتدا هه‌بووه‌"،و "52 هەزار و 154 كەسیش ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە".