یاڕەڵڵا و فەرماندەی هاوپەیمانی ناتۆ تاوتوێی بەرەوپێشچوونی تواناكانی سوپای عێراق دەكەن

ئەمنی
  • 11-01-2022, 12:00
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)
       
    فەریق یەکەمی ڕوكن عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا  سوپا سالاری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ،لەگەڵ فەرماندەی هاوپەیمانی ناتۆ تاوتوێی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەكانی بەرەو پێشچوونی تواناكای سوپای عێراقیان تاوتوێ  كرد .
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق (ئ،ه،ع) کەوتووە رایگەیاند: فەریق عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە فەرماندەی هاوپەیمانی ناتۆ  وبەشێك لە راوێژارەكانی لەعێراق کرد".
     وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆژانە كرا بە مەبەستی زیادكردنی تواناكانی سوپای عێراق و تاوتوێكردنی بژاردەكان بۆ پەرەپێدانی ئاستی كاری ئەركەكان لە وڵاتدا".