شەتڕی:دەستی دادگا دەگاتە سەرجەم بەشداربووانی تاوانەکەی جبەلە

ئەمنی
  • 2-01-2022, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەمید شەتڕی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی،ئەمڕۆ یەکشەممە،جەختیکردەوە کەدەستی دادوەری دەگاتە سەرجەم بەشداربووانی تاوانەکەی جەبلە و هاوکات ئاماژەشیدا بەوەی کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەدواداچوونی وردی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە هەنوکەییەکان دەکات.
    شەتڕی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ڕایگەیاند" دەستی دادوەری دەگاتە هەموو ئەو کەسانەی لەم تاوانە قێزەونەدا تێوەگلاون و شکستیان هێناوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان"،ئاماژەیشیدا"لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە هێشتا بەردەوامە و بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە".
    ئاماژەیشیدا بە ڕێگەنەدان بە هیچ کەسێک هەوڵی زیانگەیاندن بەئاسایشی هاوڵاتی بدات و دەزگا ئەمنییەکان ڕووبەروویان دەبێتەوە".