ئۆپراسیۆنێک لە زنجیرە چیای مەکحول دەستیپێکرد

ئەمنی
  • 30-11-2021, 10:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین ،ئەمڕۆ سێشەممە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرەچیاکانی مەکحول.
    لەڕاگەیەندراوێکی دەزگای حەشدی شەعبیدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند"هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدینی حەشدی شەعبی، لیوای 51، ئەندازیاری مەیدانی لیوای 31، پزیشکی، چەکی تۆپخانەکانی حەشدی شەعبی و بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوان لە زنجیرە چیای مەکحول بۆ راوەدۆنانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدرا".
    لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بریتین لە گەڕان و پاککردنەوەی ناوچەکانی چیای مەکحول و دورگە جیادیە لە نێوان گوندی سەلمان و ڕێگای مسحەک لە پاشماوەکانی داعش".