وەزارەتی تەندروستی 717 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا و 1665 چاكبونه‌وه‌ش تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 6-11-2021, 16:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆناڕاگه‌یاند.
    ‏‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 717 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 1665 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‏‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  22 حاڵه‌ته‌".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 21334هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.