عەبادی پێشوازیکرد لە سەید سەدر

سیاسی
  • 5-11-2021, 16:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، ئەمڕۆ هەینی ،لە بەغدا پێشوازی لە موقتەدا سەدر کرد
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لەراگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"عەبادی پێشوازی کرد لە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە بەغدا".
    شایەنی باسە دوێنی پێنجشەممە، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر بەسەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەخت ،لەسەردانەکەیدا چاوی کەوت بە هەریەک لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی نیشتمانی".