كازمى زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا

سیاسی
  • 1-11-2021, 09:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، لە قوتابخانەیەکی شاری بەغدا، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن (2021-2022)ی لێدا.
    کازمی لە وتەیەکدا له‌ قوتابخانه‌ى عه‌قیده‌ دوای لێدانی زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگەیاند:"خۆشحاڵم بە بوونم لەنێوان قوتابییاندا لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن".
    کازمی بەشێکی گوتەکەی ئاراستەی قوتابییان کردووە و وتی: "ئێوە داھاتووی عێراقن و ئامۆژگارتیان دەکەم زیاتر خۆتان بە خوێندنەوە ماندوو بکەن، چونکە ئەمڕۆ ماندوو دەبن و سبەی بەرھەمەکەی دەچننەوە، هەروەها داواتان لێ دەکەم رێز لە مامۆستاکانتان بگرن و گوێڕایەڵی راسپاردەکانیان بن، چونکە مامۆستا بنیاتنەری داھاتووە، راستە ئەمڕۆ بە رەوشێکی سەختدا تێپەڕدەبین، بەڵام گەلەکەمان بەھێزە و دایک و باوکی ئێوە بەھێزن و لەگەڵ ئێوەدا ماندوو دەبن تا ئێوە داھاتوویەکی باشترتان ھەبێت".
    مستەفا کازمی به‌ قوتابییان وت "گوێ لە ھیچ کەسێک رانەگرن کە ھەوڵی چاندنی تایفەگەریی و رەگەزپەرستی لە ھزری ئێوەدا دەدات، هەروەها گوێ لەو کەسانەیش رانەگرن کە ھەوڵی جیاکاریی لەنێوان ئێوەدا دەدەن و پێیان بڵێن ئێمە ھەمووان عێراقین و ھیچ جیاوازییەک لەنێوانماندا نییە".
    راشیگه‌یاند"عێراق لەسەر رێگای راستە و ئەمڕۆ پلانی درێژ مەودامان بۆ بیناتنانەوەی عێراق داناوە و پشت بەخوا ھەموو بەرەنگارییەکان تێدەپەڕێنن".