کۆمیسیۆن: 1250 تانەمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بەدەست گەیشتووە

سیاسی
  • 18-10-2021, 20:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند هەزار و 250 تانەیان لەسەر ئەنجامەکانی ‌هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێگەیشتووە. جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەنگی سەرجەم وێستگەکانیش تەنیا لە دەسەڵاتی دادگەی باڵای فیدڕاڵییە.
    موهەنەد مستەفا، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق بەکەناڵی عێراقی ئەخباری رایگەیاند کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە "ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردن دراون لەرێگەی داتا و بەڵگەکان و ئەو زانیارییانەی لەبەردەستی کۆمیسیۆندان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین، دوای ئەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و دواتر بۆ دەستەی باڵای دادوەری بەرزدەکرێنەوە".
    سەبارەت بە ژماردەنەوەی دەنگەکان بە دەست، موهەنەد مستەفا گوتیشی: "جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەکان تەنیا بۆ ئەو وێستگانە دەکرێت کە سکاڵا و تانەیان لەسەرە.
    موهەنەد موستەفا، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لەبارەی ئەو سکاڵایانەشی تۆمارکراون گوتی: "تەنیا 58 سکاڵا لە رۆژی دەنگدانی گشتی تۆمارکراون  لە کۆی 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، ئەم ژمارە کەمە بەڵگەیە لەسەر بێگەردیی دەنگدان".