‎وادەی داخستنی دەروازە سنوریەکان و فرۆکە خانەکان بە رێکەوت لەگەڵ هەڵبژاردنەکان

ناوخۆ
  • 9-10-2021, 19:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   


    دەستەی دەروازە سنوریەکان،ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە وادەی داخستنی دەروازە وشکانی و فڕۆکەخانەکانی ئاشکرا کرد هاوشان لەگەڵ ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی سبەینێ.
    عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوریەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ڕاگەیاند:"بڕیارە 9ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 21:00 یێوارە دەروازەکان دابخرێت لە کاتژمێر 6 ی سەر لە بەیانی رۆژی 11ی تشرینی یەکەم دەکرێتەوە".
    وتیشی:"فڕۆکەخانەکانی (بەغدا، هەولێر، سلێمانی، نەجەف و بەسرە) هەروەها لە کاتژمێر 21:00 ئێوارە لە 9ی تشرینی یەکەم دادەخرێت و لە کاتژمێر 6 ی سەر لە بەیانی رۆژی 11ی تشرینی یەکەم دەکرێتەوە".