ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دو شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو كرده‌ پشوی فه‌رمی

ناوخۆ
  • 7-10-2021, 16:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بڕیاریدا رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دو شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو بكاته‌ پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.
    ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،"له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌زامه‌ندی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڕیاردرا رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رۆژانی 10 و 11ی ئه‌م مانگه‌ بكرێته‌ پشوی فه‌رمی، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بڕیاری پشوی فه‌رمی رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دوشه‌ممه‌ داموده‌زگا ته‌ندروستی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌.