دادگاى فیدڕاڵى بڕیارێك له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانى تایبه‌ت به‌مافى فه‌رمانبه‌رانى دادوه‌رى ده‌رده‌كات

ناوخۆ
  • 7-10-2021, 15:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگاى باڵاى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڕیارێك له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانى تایبه‌ت به‌مافى فه‌رمانبه‌رانى دادوه‌رى ده‌ركرد.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دادگاى فیدڕاڵى بڕیارێك ده‌ركرد له‌باره‌ى سكاڵاى ژماره‌ 66ى فیدڕاڵى 2021 له‌29/9/2021 كه‌باس له‌ناده‌ستوورى بوونى فه‌رمانى ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانى تایبه‌ت به‌مافى فه‌رمانبه‌رانى دادوه‌رى ده‌كات به‌وه‌ى بگرێنه‌وه‌ بۆ دادگاكان دواى خزمه‌تێكى حكومى دیاریكراو".
    وتیشى"دادگا بڕیاریدا به‌ناده‌ستوورى بوونى فه‌رمانى ژماره‌(88)ى ساڵى 2005 ده‌سه‌ڵاتى كاتى هاوپه‌یمانى كه‌باس له‌وه‌ده‌كات(فه‌رمانبه‌رانى دادوه‌رى له‌دواى خزمه‌تكردنى ئه‌ركێكى حكومى دیاریكراو مافیان هه‌یه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ دادگا)له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماكانى ده‌ستوورى كۆمارى عێراقه‌ بۆ ساڵى 2005".