کازمی:رێوشوێنی ئەمنی چڕمان گرتووەتەبەر بە ئامانجی بەرگرتن لە دەستوەردان لە ھەڵبژاردنەکاندا

سیاسی
  • 5-10-2021, 15:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆك وەزیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگەیاند کە رێوشوێنی ئەمنی چڕ گیراونەتەبەر بە ئامانجی بەرگرتن لە دەستوەردان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکاندا وئاماژه‌یشیدالەبەردەم ھەر ھەوڵێک دەوستینەوە ئەگەر بۆ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر دەنگدەران بدرێت.
    کازمی لە وتارێكیدا له‌ میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ رایگەیاند"دوێنێ سەردانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی کردووە کە لە میانیدا بۆ پێنجەم جار ئامێرەکانی دەنگدان تاقیکراوەنەتەوە و گوتوویەتی "ئەوە بۆ یەکەمجارە لە عێراق، پێنجار ئامێرەکانی دەنگدان تاقی بکرێنەوە کە پڕۆسەکەیش سەرکەوتووبوو".
    بەپێی راگەیەندراوەکە کازمی جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ھەوڵی زۆریان داوە لە پێناو ئەوەی کە ھەڵبژاردنەکان دەرفەتێک بێت بۆ رکابەرییەکی دادپەروارنە و پاک و بێگەرد وتیشى "رشوێنی ئەمنی چڕمان گرتووەتەبەر بە ئامانجی بەرگرتن لە دەستوەردان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکاندا".
    مستەفا کازمی راشیگەیاندووە کە سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ کۆمیسیۆن و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان دابین کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە ئامانجی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئاشتییانە و پاک و بێگەر جێبەجێ بکەن و ڕایشیگه‌یاند "دووبارە داوا لە دەنگدەران دەکەم بەشداریی بەرفراوان لە ھەڵبژاردنەکاندا بکەن، ھەروەھا ستایشی ھەڵوێستی مەرجەعییەتی باڵا و سەرجەم لایەنە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە داوایان لە دەنگدەران کردووە بەشداریی لە پڕۆسەکەدا بکەن و دووپاتی دەکەمەوە کە بۆ بنیاتنانی عێراقێکی سەقامگێر و گەشەسەندوو ھیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە جگە لە سندوقەکانی دەنگدان نەبێت".
    لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە مستەفا کازمی راشیگەیاندووە کە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پابەندبن بە رکاربەریکردنی یەکتر و گوتوویەتی "لەبەردەم ھەر ھەوڵێک دەوستینەوە ئەگەر بۆ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر دەنگدەران بدرێت".
    ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سەرۆکوەزیران دووپاتی کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم وەزیرەکان، تا دوا ساتی تەمەنی حکوومەتی ئێستا، بەردەوام بن لە کارکردن بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتییان.