كۆمسیۆنى كه‌ركوك ڕاده‌ستكردنى 98% كارتى ده‌نگده‌رانى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 5-10-2021, 17:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نوسینگه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕاده‌ستكردنى 98% كارتى ده‌نگده‌ران ڕاگه‌یاند،وچاره‌نووسى كارتى ده‌نگده‌رانیشى دیاریكرد كه‌له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌ وه‌رنه‌گیراون.
    ئوسامه‌ عه‌تاڵلا یاریده‌ده‌رى كارگێڕى پارێزگاكه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ناوه‌نده‌كانى تۆماركردن له‌كه‌ركوك زیاتر له‌98% كارتى ده‌نگده‌رانى له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانى پارێزگه‌كه‌ دابه‌شكردووه‌".
    وتیشى"ڕێژه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ دابه‌شكراوه‌ 89% بۆ كارته‌كانى ده‌نگدانى گشتى وو90%  بۆ تایبه‌ت و97% بۆ ئاواره‌كان له‌پارێزگاكانى دیكه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"نوسینگه‌ى كۆمسیۆن چوار ناوه‌ندى ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كان كردۆته‌وه‌ كه‌16 وێستگه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاكه‌ له‌خۆ ده‌گرێت".
    عه‌تاڵلا ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و كارتانانه‌ى له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیه‌وه‌ وه‌رنه‌گیراون ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ به‌غدا پێش ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"نوسینگه‌ى كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌ى تشرینى ئه‌م مانگه‌ ته‌واوكردووه‌".