كۆمسیۆن:رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو دابه‌شكردنى كارتى بایۆمه‌ترى راده‌گیرێت

ناوخۆ
  • 1-10-2021, 17:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،ئه‌مڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەى داهاتوو دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدەران راده‌گرێت.
    لە بەیاننامەیەکى كۆمسیۆن کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"ڕاگرتنی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەران لە کۆتایی کاتژمێرە فەرمییەکانی ڕۆژی سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021 ڕادەگەیەنێت"
    جێى باسه‌ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت