هۆشداریه‌ك له‌ ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانیه‌وه‌ له‌باره‌ى كارتى كۆتانى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌

ناوخۆ
  • 1-10-2021, 14:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق،ئەمڕۆ هەینی، بڕیارێکی نوێى له‌باره‌ى كارتى كۆتانى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ دەردكرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"بەپشتبەستن بە دوایین بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێکخستنی ڕێکارەکانی گەشتکردن، سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە عێراق پابەنددەکرێن بە جێبەجێکردنی مەرجی بوونی کارتی ڤاکسین بۆ هەر گەشتیارێک".
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە" بڕیارەکە لە 1ی تشرینی دووەمی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت".