ئۆپراسیۆنى به‌غدا:پارێزگارى ته‌واومان بۆ خۆپیشانده‌رانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر دابین كردووه‌

ئەمنی
  • 1-10-2021, 14:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع  
    فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا،ئەمڕۆ هەینی،دەستەبەرکردنی تەواوی پارێزگاری بۆ خۆپیشاندەران لەگۆڕەپانی تەحریر ڕاگەیاند ئاماژەیشیدا بەدەرکردنی ڕاسپاردەکان بۆ باش سەوداکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران وهاریکاریکردنیان.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە"لەسەر ڕاسپاردەکانی دەوڵەتمەدار سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،فەریق ڕوکن فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا،ئەمڕۆ هەینی، بەشێوەی مەیدانی سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پلانی پاراستنی خۆپیشاندەران لەگۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت کرد"،ئاماژەیشیدا" هێزە ئەمنییەکان هەستاون بەدەستەبەرکردنی ئاستێکی باڵای پارێزگاریکردن لەدەوروبەری گۆڕەپانی خۆپیشاندان بەمەبەستی دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ خۆپیشاندەران".
    ڕاگەیەندراوەکە وتیشی"ڕاسپاردەکان بریتی بوو لەباش سەوداکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران وهاریکاریکردنیان ودابینکردنی ئاوی خواردنەوە ودەستەبەرکردنی تیمی پزیشکی بۆ حاڵەتە نەخوازراو وتەندروستییەکان،وئاسانکاریکردن بۆ ئەرکی کارمەندانی ڕاگەیاندن وکەناڵەکان بۆ ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکە"،ڕوونیشیکردەوە" فەرماندە لیوا ڕوکن جێگری فەرماندە ولیوا فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی/ڕەسافە وژمارەیەک سەرکردە وفەرماندەکانی کەرتەکان یاوەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدایان کرد".