وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ىداهاتووى كرده‌ پشوو له‌ خوێندنگا حكومى و ئه‌هلیه‌كان

ناوخۆ
  • 30-09-2021, 18:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بریاریدا به‌ ڕاگرتنى ده‌وامى فه‌رمى له‌ خوێندنگا حكومى و ئه‌هلیه‌كان بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌روارى 3ى تشرینى یه‌كه‌م پشووى فه‌رمى ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م خوێندنگا حكومى و ئه‌هلیه‌كانى هه‌رێم به‌بۆنه‌ى یادى سه‌ربه‌خۆیى كۆمارى عێراق".