وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2434 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 3497 چاكبونه‌وه‌ش تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 30-09-2021, 16:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆناڕاگه‌یاند.
    ‏‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 2434 توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 3497 حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‏‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  39حاڵه‌ته‌".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 64373 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.