وەزارەتی تەندروستی 3554 حاڵەتی نوێی توشبوون بەکۆرۆنا و 51 گیانلەدەستدانیش تۆماردەکات

ناوخۆ
  • 12-09-2021, 16:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ وگیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆناڕاگه‌یاند.
    ‏‎وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئه‌مڕۆ یەکشەممە‌‌،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا 3554  توشبوو بووه‌،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 6789  حاڵه‌ته‌‌ ".
    ‏‎ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا  51 حاڵه‌ته‌".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 63827 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.