سەید محەمەد سەعید ئەلحەکیم مەرجەعی ئایینی کۆچی دوایی کرد

ناوخۆ
  • 3-09-2021, 17:41
  • +A -A

    نەجەفی پیرۆز‌-اه‌ع   

    مەرجەعی ئایینی سەید محەمەد سەعید ئەلحەکیم ،ئەمڕۆ هەینی بەهۆی جەڵتەیەکی کتوپڕی دڵەوە لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
    مەرجەعی کۆچکردوو لەنەخۆشخانەی ئەلحەیات لەنەجەف کۆچی دوایی کرد
    سەید محەممەد سەعید بن محەممەد عەلی بن ئەحمەد بن محسن ئەلتابەتەبای ئەلحەکیم، لە دایکبووی (1354 ک -1934ی زایینی) لە نەجەف، مەرجەعێکی هاوچەرخی شیعەیە و یەکێکە لە مەرجەعە ئاینییە دیارەکانی نەجەفی پیرۆز.