پێنج میوانخانه‌ وتونیلێكى تیرۆرستان له‌دووزخورماتو خاپووركران

ئەمنی
  • 6-08-2021, 19:17
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،خاپووركردنى 5 میوانخانه‌ وتونێلێكى تیرۆرستان له‌دووزخورماتو ڕاگه‌یاند.
    لیوا ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"باره‌گاى كۆنترۆڵى ئۆپراسیۆنه‌كانى دووزخورماتوو،ئه‌ركێكى جێبه‌جێكرد له‌زنجیره‌ چیاى په‌ڵكانه‌ وناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى دووزخورماتوو".
    وتیشى"باره‌گاكه‌ له‌میان ئه‌ركه‌كیدا توانى پێنج میوانخانه‌ وتونێلێكى تیرۆرستان خاپوور بكات،و11 بۆمبى چێندراو چاره‌سه‌ربكات وده‌ستبه‌سه‌ر 15 گوللـه‌ى هاوه‌نیش بگرێت".